له كفرى وێنه‌يه‌ك ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى سه‌رقاڵكردووه
وێنه‌يه‌كى دياريكراو له‌سه‌ر ديوارى دوكان و كۆڵانه‌كانى شارۆچكه‌كه ده‌كێشن و تا ئێستا نازانرێت ئامانج له‌و كاره چييه.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگا ئه‌منييه‌كان له شارۆچكه‌ى كفرى به دواى كه‌سانێكى نه‌ناسراودا ده‌گه‌ڕێن كه وێنه‌يه‌كى دياريكراو له‌سه‌ر ديوارى دوكان و كۆڵانه‌كانى شارۆچكه‌كه ده‌كێشن و تا ئێستا نازانرێت ئامانج له‌و كاره چييه.
هەرێم جاف پەیامنێری کوردستان 24 لە گەرمیان رایگەیاند، "وێنەکان ئەمڕۆ دروستکراون و بەلای خەڵکی ناوچەکە و پۆلیسەوە سەیرە، هەر بۆیە تا ئێستا نازانرێت مەبەست لە دروستکردن و نەخشاندنی ئەو وێنانە چییە لەسەر دیوارەکان و پۆلیسی شارۆچکەکە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی دەستی بە لێکۆڵینەوە و گەڕان کردووە".
وه‌ك له شێوه‌ى وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سانه‌ى وێنه‌كه‌يان كێشاوه هه‌وادار ياخود سه‌رسام بن به كه‌سايه‌تى ئه‌نونيمۆس (Anonymous).
ئه‌نونيمۆس, گرووپێكى به‌كارهێنه‌رى شاره‌زاى ئينته‌رنێتن و به شێوه‌ى تاك كارده‌كه‌ن و به‌شێكيان سه‌رقاڵى هاككردن و ئه‌نجامدانى تاوانى ئينته‌رنێتين.


.jpg)



