موقته‌دا سه‌در: دژی بوونی هێزه‌كانی توركیاین له عێراق
هادی عامری: ته‌نها ئه‌م دوو هێزه ده‌چنه ناو مووسڵ
K24 – هه‌ولێر:
هادی عامری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند" له ئۆپهراسیۆنهكهداههموو هێزه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نها هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراقی ده‌چنه ناو شاری موسڵ و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ناچنه ناو شاره‌كه‌وه،ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه‌ش ته‌نها رزگاركردنی عێراقه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند" له‌باره‌ی داهاتووی عێراق پاش نه‌مانی داعش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن و ده‌بێت شاری موسڵ پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌نها له ده‌ست سوپای عێراقدا بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در جارێكی نه‌یاری خۆی به‌رامبه‌ر به بوونی هێزه‌كانی سوپای توركیا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند" دژی به‌شداریكردنی هێزه‌كانی سوپای توركیان له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌در و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هات كه له شاری نهجهفله باشووری عێراق كۆببوونه‌وه و له كۆنگره رۆژنامه‌وانیدا كه سه‌ركرده دیاره‌كانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شدار بوون، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و میلیشیا شیعیه رایانگه‌یاند ئێستا قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌ستیپێكردووه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له‌و ناوچانه‌ی ئه‌ركیان پێسپێردراوه ده‌ستیان به جوڵه كردووه.