ديمه‌شق: داعشه‌كانى موسڵ بۆ سووريا ده‌نێردرێن
لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، رووسيا رێگرى له دزه‌كردنى چه‌كدارانى داعش له موسڵه‌وه بۆ ناو خاكى سووريا ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپا و هێزه چه‌كداره‌كانى سووريا رايگه‌ياند، ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌يانه‌وێت چه‌كدارانى داعش له مووسڵه‌وه ره‌وانه‌ى سووريا بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێڕه‌وى ئاراميان بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
سوپاى سووريا ئه‌وه‌شى وتووه: دواكه‌وتنى ئۆپراسيۆنى موسڵ پلانێكى ئه‌مريكايه بۆ ده‌ربازبوونى چه‌كدارانى داعش له شاره‌كه و راكردنيانه به‌ره‌و سووريا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، رووسيا رێگرى له دزه‌كردنى چه‌كدارانى داعش له موسڵه‌وه بۆ ناو خاكى سووريا ده‌كات.
لاڤرۆڤ گوتيشى: هێزه به‌شداربووه‌كانى شه‌ڕى موسڵ شاره‌كه‌يان به ته‌واوى گه‌مارۆ نه‌داوه، هۆكاره‌كه‌ى نازانين، به‌ڵام هيوادارين به هۆى ناتوانييانه بێت و ئه‌و كاره به ئه‌نقه‌ست نه‌بێت.