له به‌لجیكا چه‌كدارێك 15 كه‌س به بارمته ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا رایگه‌یاند، چه‌كدارێك 15 كه‌سی له مۆڵێكى نزيك ناوچه‌ی فۆرێستى پایته‌خت به بارمته گرتووه دواتر له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا.
به گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌لجیكا، چه‌كداره‌كه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنه بازرگانییه‌كه و ویستوویه‌تی دزی له ماركێته‌كه بكات و له هه‌مان كاتدا ئه‌و 15 كه‌سه‌شی به بارمته‌گرتووه.
دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی پۆلیسه‌وه گه‌مارۆدرا، چه‌كداره‌كه ده‌ستگیركرا و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته كرده‌وه‌كه‌ی به دوور له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی وه‌سفكرد و رایانگه‌یاند، رووداوه‌كه هه‌وڵێكی "دزیكردن" بووه.