پێشمەرگە کلیلی دەروازەکانی مووسڵ رادەستی سوپای عێراق دەكات
تەنیا سوپای عیراق دەچێتە نێو مووسڵ
دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، کۆنتڕۆڵی تەواوی ئەو ناوچانەی کرد کە بۆی دیاریکرابوو، بەگوێرە سەرچاوە سەربازییەکانی سوپا، پێویستە هێزە عێراقییەکان هێرشەکانییان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی نێو شاری مووسڵ دەسپێبکەن و بڕیاردراوە تەنیا سوپا بچێتە نێو مووسڵ.
دوێنێش، هێزەکانی عێراق توانییان بچنە نێو قەزای حەمدانیە و ناحیەی شۆرە و چەند گوندێکی دیکە.
بە ئازادکرنەوەی ئەو ناوچانەی بۆ پێشمەرگە دیاری کرابوو، کلیلی دەروازەکانی مووسڵ، لەلایەن پێشمەرگەوە، رادەستی هێزە عێراقییەکان کرا.
رۆژی 17 ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ دەستیپێكرد، ھێزی پێشمەرگە لە ماوەیەكی كەمدا ھەموو ئەو ناوچانەی رزگاركرد كە لە پلانی قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكە بۆی دیاركرابوو.