ئەمریكا: داعش لە موسڵ چەكی كیمیایی بەكار ده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر
ئەمریكا پێشبینی دەكات داعش چەكی كیمیایی بەكار بھێنت وەك ھەوڵدانێك بۆ پێشیگرتن بە ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانی عێراقی بۆ چۆنە ناو شاری موسڵ، ھەرچەندە بەرپرسانی ئەمریكا پێیان وایە توانایی تەكنیكی داعش بۆ پەرەپێدانی ئەو چەكانە زۆر سنووردارە.
بەپێی ھەواڵێكی ئاژانسی رویتەرز، ھێزەكانی ئەمریكا دەستیان بە كۆ كردنەوەی پارچە گولە تۆپەكانی داعش كردووە بە مەبەستی تاقیكردنەوەیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ماده‌ی كیمیایی، پێش ئه‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌ستپێبكات.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا رۆژی 5 تشرینی یه‌كه‌م گازی خه‌رده‌لیان له‌ناو پارچه گوله‌كانی داعش دۆزیوه‌ته‌وه، كه هێرشی كردبووه سه‌ر هێزه‌كانی عێراقی.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا، داعش بەهۆی ئه‌وه‌ی باکی له هیچ پرەنسیپێکی مرۆیی و بەها ئەخلاقییەکان نییە، بە ئاسانی چەکی کیمیایی بەکار دەھێنێت.