ئەسەد ترسی له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
سوریا و هاوپه‌یمانانی له‌وه ده‌ترسن ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له موسڵ را ده‌كه‌ن، خۆیان له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سوریا رێك بخه‌ن و مه‌ترسییه‌كی نوێ بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دروست بكه‌ن.
حكومه‌تی سوریا و حزبوڵای لوبنان هۆشدارییان داوه كه پلانی ئه‌مریكا كردنه‌وه‌ی رێره‌وێكه بۆ هاتنی چه‌كدارانی داعش له عێراقه‌وه بۆ سوریا. له كاتێكدا وته‌بێژی پێتناگۆن ئه‌و ده‌نگۆیه به مایه‌ی پێكه‌نین ده‌زانێت.
له لایه‌كی تره‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند پێشیگرتن به چوونی چه‌كدارانی داعش بۆ سوریا ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه.
هه‌ندێ له سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و قه‌زای تلعه‌فه‌ر ده‌چن، بۆ ئه‌وه‌ی پێشی به چوونی چه‌كدارانی داعش بۆ سوریا بگرن.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ستیان به قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ كرد كه به وته‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی پلانی رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆن به سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێكرا.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌د به ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاند هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش له عێراقه‌وه بۆ سوریا مه‌ترسییه‌كی نوێ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌ت له پارێزگای دێره‌زۆر و شاری پالمیرا و ناوچه‌كانی دیكه دروست ده‌كات.
داعش ده‌توانێ له شاری ره‌قه خۆی رێك بخاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی شاری موسڵ له ده‌ست ده‌دات.
گوتیشی هاتنی چه‌كدارانی داعش له عێراقه‌وه بۆ سوریا مه‌ترسییه‌كه، سه‌ركه‌وتنی عێراق له موسڵ قه‌یرانێكی نوێ له سوریا دروست ده‌كات.