به وێنه: هێزه عێراقییه‌كان قه‌زای حه‌مدانییه گه‌مارۆ ده‌ده‌ن
فڕۆكه بۆردوومانی ناوچه‌كه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هونه‌ر ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌ره‌كانی شه‌ڕی سوپای عێراق له ده‌وروبه‌ری قه‌زای حه‌مدانییه رایگه‌یاند" ئێستا هێزه عێراقییه‌كان له "3" میحوه‌ره‌وه گه‌مارۆی سه‌نته‌ری قه‌زاكه‌یان داوه و پێشڕه‌وی به‌رده‌وامه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه و ئێستاش كێوماڵی گونده رزگاركراوه‌كان له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا به‌رێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها له ئاسمانه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان پاڵپشتی هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن و مۆڵگه و باره‌گاكانی داعش بۆردوومان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كا له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستیپێكردووه، له میحوه‌ره‌كانی گوێر و گه‌یاره و باشووری شاره‌كه‌وه هێزه عێراقییه‌كان توامنیوویانه پێشڕه‌وی بكه‌ن و وه‌ك فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق ده‌ڵێن" له ماوه‌ی سی رۆژی رابردوو تا ئێستا توانیویانه له باشووری مووسڵ و رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه "352" كیلۆمه‌تر چوارگۆشه رزگار بكه‌ن.
له كاتێكدا له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكرردنی شه‌ڕی موسڵ له ناوچه‌كانی باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانییان پێشڕه‌وی بكه‌ن و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دوای به ئه‌نجام گه‌یشتنی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌و میحوه‌ره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له خازر رایگه‌یان" كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا "200" كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)