دواجار گونده‌كه له ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێنرا
ڤیدیۆی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی داعشێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه له‌و گونده‌دا له جیهان ده‌نگی دایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دواجار هێزه عێراقییه‌كان گوندی "بلاوات" له ژێر ده‌ستی داعش رزگار ده‌كه‌ن و گونده‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
سۆران كامه‌ران په‌یامنێری كوردستان 24 له گوندی "بلاوات" ه وه رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا هێزه عێراقییه‌كان گونده‌كه‌یان له ژێر ده‌ستی چه‌كارانی داعش ده‌رهێناوه و رزگاریان كردووه.
له‌و گونده‌دا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ناوچه‌كانی موسڵ شه‌ڕێكی قورس روویدا و له رۆژی یه‌كه‌مدا سوپای عێراق سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆدانی گونده‌كه نه‌یتوانی بچێته ناویه‌وه،به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌رگرییه‌كی توندیان ده‌كرد و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان به هێزه‌كانی سوپای عێراقدا ته‌قانده‌وه.
یه‌كیك له دیمه‌نه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه قورسه خۆته‌قاندنه‌وه‌ی خۆكوژێكی داعش بوو، كه به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕیژكراو خۆی به زرێپۆشه‌كانی سوپای عێراقدا ته‌قانده‌وه، له‌و كاته‌ی له كوردستان 24 وه راسته‌وخۆ دیمه‌نی شه‌ڕه‌كان ده‌گوازرایه‌وه و ئه‌و وێنه‌یه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له سه‌ر ئاستی جیهانی لێكهوتهوه.