ریال مه‌درید ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستی یاریزانێكی نوێ نه‌كاته‌وه ده‌چێته چێڵسی
گرێبه‌سته‌كه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كۆتایی دێت
كلیپه‌ر پیپی، به‌رگریكاری ریال مه‌درید له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك به ئاراسته‌ی درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه له لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌ی شایانه نه‌نراوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانیا، كلیپه‌ر پیپی نیگه‌ران له خه‌مساردی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، له‌ولاشه‌وه یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت سوود له‌م نیگه‌رانیانه‌ی به‌رگریكاره پورتوگالییه وه‌ربگرێت و به گرێبه‌ستێكی ئازاد له گواستنه‌وه‌ی هاوینه بۆ له‌نده‌نی بگوازێته‌وه.
پێپی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، به ره‌سه‌ن به‌رازیلییه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی پورتوگالییه، له هاوینی 2007 له یانه‌ی پۆرتۆوه بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواستراوه‌ته‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا دوو نازناوی چامپیۆنز لیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بردۆته‌وه.