ره‌وشی دارایی داعش چۆنه
داعش به له‌ده‌ستدانی خاك به‌دوای سه‌رچاوه‌ی نوێی دارایی ده‌گه‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی داعش نیوه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستداوه و خه‌ونی خیلافه‌ته‌كه‌ی بووه بولقی سه‌ر ئاو و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆری دارایی له‌ده‌ستداوه كه پێشتر به‌هۆیه‌وه توانایی و هێزێكی زۆری به‌ده‌ستهێنابوو.
به‌پێی ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس، رێكخراوی داعش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه داراییه‌كانی، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی دارایی ده‌دات وه‌ك به زۆر پاره ستاندن، رفاندن و كۆمه‌كی ده‌ره‌كی هاوشێوه‌ی رێكخراوی قاعیده.
داعش تاكه گرووپێك بوو كه توانایی كۆكردنه‌وه سه‌رمایه له سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له عێراق و سوریا هه‌بوو و به خێرایی ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی سیسته‌می باج كرد.

به‌رپرسێكی خزێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، گه‌وره‌ترین قه‌ڵای داعش له عێراق، سه‌رچاوه‌ی داهاتی نه‌وت و گاز له ده‌ست ده‌دات كه له ساڵی 2014 گه‌یشته زیاتر له ملیارێك دۆلار.
دانیێل گلێیزێر له ئه‌نستیتۆی واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داعش سه‌رچاوه داراییه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات، په‌نای خۆی بۆ ئه‌و میتۆده نه‌ریتییه ده‌بات كه له لایه‌ن رێكخراوی قاعیده به‌كار ده‌هێنرێت و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به كۆمه‌كی دارایی هاوشێوه‌ی قاعیده له لایه‌ن كۆمه‌كبه‌خشانی، خێرخوازه‌كانی و رێكخراوه ناحكومییه‌كان و چالاكی تاوانباری ده‌كات.
داعش سه‌رباری فرۆشتنی نه‌وت و گاز داهاتێكی دیكه‌شی هه‌بوو، مانگانه 30 ملیۆن دۆلار له رێگه‌ی باج و به زۆر ستاندنی پاره له ساڵی 2015 وه‌رده‌گرت.

هیشام هاشمی شاره‌زا له رێكخراوی داعش رایگه‌یاند داعش ته‌نیا له موسڵ مانگانه چوار ملیۆن دۆلار داهاتی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌بوو.
گوتیشی داعش به رێژه‌ی 4% باجی خستبووه سه‌ر مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه‌كانیان كه‌متر بوو له 600 دۆلار، سه‌پاندنی باجی 5% بۆ ئه‌وانه‌ی كه مووچه‌كانیان له‌نێوان 600 تا هه‌زار دۆلار بوو.
دانیێل گلێیزێر تاڵانكردنی بانكه‌كان به سێیه‌م گه‌وره داهاتی داعش له موسڵ ده‌زانێت و زیاتر له 500 میلۆن دۆلار له بانكه‌كانی حكومه‌ت له موسڵ هه‌بوو، ئه‌وكاته‌ی داعش له ساڵی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرت، هه‌مووی پێكه‌وه برد.
هاشمی ده‌ڵێت داعش له‌بواری دارایی له ره‌وشێكی سه‌خت دایه، له هه‌ندێ ناوچه نیوه‌ی مووچه‌ی چه‌كدارانی بڕێوه، له‌وانه له شاری ره‌قه‌ی سوریا پایته‌ختی دیفاكتۆی داعش.