بارزانى: كورد چاوی نه‌بڕیوه‌ته خاكی كه‌س
ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی CNNى ئه‌مه‌ریكی
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی CNNی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، شه‌ڕی مووسڵ شه‌ڕێكی قورس ده‌بێت و ئه‌سته‌مه بتواندرێت كاتێك بۆ ته‌واوبوونی دابندرێت، دووپاتیشی كرده‌وه و گوتی: "چاوی ته‌ماعمان نه‌بڕیوه‌ته خاكی كه‌س".
هه‌روه‌ها گوتی: "له شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بین تا كۆتایی دێت".
بارزانی له باره‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یه و به‌ره‌وپێشچوونی باش هه‌بووه، گورزی باش له داعش وه‌شێندراوه، 300 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ئازادكراوه، تا ئێستاش پێشڕه‌وییه‌كان به‌رده‌وامه.
تاكتیكی شه‌ڕ
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه و تاكتیكی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه، بارزانی رایگه‌یاند، داعش پشت به ئۆتۆمبێلێی بۆمبڕێژكراو و كرده‌وه‌ی خۆكوژیی ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها چاندنی مین و بۆمب، له ئێستاشدا ده‌ستیكردووه به سووتاندنی نه‌وتی ره‌ش، به‌ڵام ئه‌وانه نه‌بوونه‌ته هۆی راگرتنی پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا.
گرنگی مووسڵ
له باره‌ی به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ و گرنگی ده‌ركردنی داعش له‌و شاره، بارزانی رایگه‌یاند، شاری مووسڵ، 70 كیلۆمه‌تر له دهۆك و 80 كیلۆمه‌تریش له هه‌ولێری پایته‌خت دووره، سه‌قامگیری ئه‌وشاره كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
بارزانی دووپاتیشیكرده‌وه، كورد چاوی ته‌ماعی نه‌بڕیوه‌ته خاكی كه‌س، به‌ڵام ئه‌و خاكه خاكی كوردستانه و كورد تێیدا ده‌ژی، له باره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له قۆناخی دوای داعش، بارزانی رایگه‌یاند، پێویسته شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه به شێوه‌یه‌كی نوێ دابڕێژرێته‌وه و گوتی: "نابێت ئێمه پشت به تۆڵه‌كردنه‌وه ببه‌ستین و ده‌بێت خه‌ڵكی مووسڵ دڵنیابكرێنه‌وه ئه‌وان پارێزراو ده‌بن".
هاتنی ئاواره
له‌باره‌ی هاتنى ژماره‌یه‌كی زیاتری ئاواره، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، بارزانی رایگه‌یاند، ئێستا زیاتر له ملیۆنێك و 8 سه‌د هه‌زاره‌ی ئاواره‌ی تێیدایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا هه‌ن, جگه له‌وه‌ش نزیكه‌ی 3 سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ری سووریش هه‌ن، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقیش له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه هاوكاری مرۆیی و پێداویستییه‌كانییان بۆ دابین بكرێت.
له باره‌ی ماوه‌ی شه‌ڕی مووسڵیش كه چه‌ند ده‌خایه‌نێت، بارزانی ئاشكرایكرد، شه‌ڕ شتێكی خۆش نییه و كه‌س خوازیاری خوێنڕشتن نییه، به‌ڵام تیرۆریستان چاویان بڕیوه‌ته خاكی خه‌ڵك و ته‌واوی جیهان، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت شه‌ڕێكی گه‌وره بێت و زۆر بخایه‌نێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئاسان نییه كاتێك بۆ شه‌ڕه‌كه دابندرێت و گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین تا كۆتایی دێت".