نمایشكارێكی جلوبه‌رگ: هه‌ست به‌خۆشی ده‌كه‌م كه عه‌ره‌بێك لێم نزیكده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جیجی حه‌دید، كچه نمایشكاری جلوبه‌رگی ئه‌مه‌ریكی، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینه‌و ئێستا به سه‌ردانێك له ئیماراته رایگه‌یاند، گه‌شت بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ستێكی وات پێده‌به‌خشێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له نیشتمان بی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، زۆر حه‌ز ده‌كات له دوبه‌ی بمێنێته‌وه و خۆشحاڵ ده‌بێت كاتێك چاوی به خه‌ڵكی عه‌ره‌ب ده‌كه‌وێت.
ئه‌و خانمه شۆخ و شه‌نگه، وه‌ك نمایشكار، خاوه‌ن زۆرترین داهاته له جیهان و له گفتوگۆیه‌كدا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی GulfNewsی ئیماراتی به زمانی ئینگلیزی، شانازی به بوونی خۆی ده‌كات وه‌ك عه‌ره‌ب.
جیجی حه‌دید، ته‌مه‌ن 21 ساڵ، ئێستا له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدایه له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی به‌ریتانی به ره‌چه‌ڵ پاكستانی زین مالك.
جیجی له بنه‌ڕه‌تدا له خه‌ڵكی یافای فه‌له‌ستینه‌وه و كچی حه‌دیدی ملیاردێره و له 14 ساڵییه‌وه باوكی چووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ ده‌ستی به‌كاری دیزاینی جلوبه‌رگ كردووه، یۆلاند حه‌دیدی دایكیشی نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه، دواتر بووه‌ته دیزاینه‌ری ناوخۆی خانوو و باڵه‌خانه.