هێرشی به‌رفراوانی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكرد
بارزانی سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا هێرشی به‌رفراوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چه‌ند میحوه‌رێكی رۆژهه‌ڵات و باكووری موسڵه‌وه بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكرد.
هێرشی به‌رفراوانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وی شاری موسڵه و له میحوه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكوری شاری موسڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هێرشه‌كه به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی"مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم وبه‌شداری "30" هه‌زار پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت.
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه قسه‌یان بۆ په‌یامنێرانی كوردستان 24 كرد و رایانگه‌یاند،ا چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌ك وه‌ك ئامانجی پۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه دیاریكراوه و تا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له پێشڕه‌یوی به‌رده‌وام ده‌بین.
له شه‌وی رابردووه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستیان به بۆردوومانی مۆڵگه‌كنی داعش كردووه له ناو گونده‌كانی ئه‌و سنورانه و له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه پێشمه‌رگه ده‌ستی به پێشڕه‌وی كردووه،له ئاسمانیشه‌وه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا،پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و له رێگه‌ی راوێژكاره سه‌ربازیی و تیمه تایبه‌تمه‌نده‌كانیانه‌وه هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
كوردستان 24 له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانه‌وه رووماڵی پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و سات به سات هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ بڵاو ده‌كاته‌وه.
زانیاری زیاتر...