پێشمەرگە رێگەی نێوان ناوەران و باشیك كۆنترۆڵ دەكات
K24 – هه‌ولێر
پێشمەرگە رێگەی سەرەكی نێوان ناوەران و باشیك لە باكووری رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵ دەكات.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ناوه‌ران گوندی باریمه و له میحوه‌ری باشیك گوندی ئیمام ره‌زا كۆنترۆڵ كرد و نزیك بوونه‌ته‌وه له كۆنترۆڵكردنی گوندی تیسخراب له میحوه‌ری باشیك.
به كۆنترۆڵكردنی ئه‌و گوندانه، ناوچه‌كانی باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.