به فه‌رمی بارسێلۆنا ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی پیكێ و ئه‌لبا راگه‌یاند
دوای له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو له چامپیۆنز لیگ له گێمی یه‌كه‌م به‌هۆی پێكانه‌وه ئه‌لبا و پیكێ به ناچاری یاریگه‌یان جێهێشت، به فه‌رمی ماوه‌ی دابڕان له یارییه‌كانی داهاتوو ئاشكرا كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 20 ئۆكتۆبه‌ری 2016، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ده‌ره‌نجامی پشكنینه پزیشكییه‌كانی راگه‌یاند و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه پیكێ له ئه‌ژنۆیدا دووچاری پێكان هاتووه و بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته له یاریگه‌كان داده‌بڕێت، به‌مه‌ش پیكێ له یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر (ڤالێنسیا، گرنادا، مانچێسته‌ر سیتی و سێڤییا) دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه جۆردی ئه‌لبا له ماسولكه‌كانی قاچی چه‌پی له رانیدا دووچاری پێكان بووه بۆ ماوه‌ی 2 تا 3 هه‌فته دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ته‌نیا له به‌رامبه‌ر یانه‌كانی (ڤالێنسیا، گرنادا و مانچێسته‌ر سیتی) یاری ناكات.
یانه‌ی بارسێلۆنا له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ له نێو یاریگه‌ی خۆی به 4 گۆڵی بێ‌وڵام له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی برده‌وه، له‌م یارییه‌دا پیكێ و ئه‌لبا تووشی پێكان بوون.