كریستیانۆ كارێكی بۆ كچی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دۆزیوه‌ته‌وه
پاسۆردی فه‌یسبووك و تویته‌ره‌كه‌ی خۆی ته‌سلیمی ئه‌م كچه كردووه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر 200 ملیۆن فۆلۆوه‌رزی هه‌یه، بۆیه ئه‌ركی چاودێریكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دوو هه‌ژماره فه‌رمییه‌ی خۆی له سۆشیاڵ میدیا ته‌سلیمی ئه‌م كچه كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی له پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كریستیانۆ كچی خۆرخی مێندێزی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی كردۆته ئه‌دمینی فه‌یسبووك و تویته‌ره‌كه‌ی، كچه‌كه‌ش ناوی (ماریسا مێندێز)ـه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرابۆوه كه كریستیانۆ عاشقی كچی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی بووه كه ئه‌م كچه‌یه كه ئێستا بۆته ئه‌دمینی كریستیانۆ له فه‌یسبووك و تویته‌ر.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له تویته‌ر زیاتر له 47 ملیۆن فۆڵۆوه‌رزی هه‌یه، 117 ملیۆن لایكیشی له په‌یجی فه‌یسبووكه‌كه‌ی هه‌یه.
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)