قه‌زافی به‌مشێوه‌یه ماڵئاوایی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات
دوای پێنج ساڵ له كوژرانی تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تۆمارێكی ده‌نگی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له تۆماره‌كه‌دا ده‌نگی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشووی لیبیا ده‌بیسترێت، كه ماڵئاوایی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات.
له‌و تۆماره ده‌نگییه‌دا قه‌زافی ده‌ڵێت: "ئه‌مشه‌و هه‌وڵی شكاندنی گه‌مارۆی شاری سرت ده‌ده‌م و تێیدا رووبه‌ڕووی 40 ده‌وڵه‌تی سته‌مكار ده‌بمه‌وه، كه 40 ساڵه له دژیان وه‌ستاوم".
له تۆماره‌كه‌دا، قه‌زافی ناوی كچه‌كانی ده‌هێنێت و ده‌ڵێت: "ده‌زانم من له‌و پرۆسه‌یه‌دا شه‌هید ده‌بم، به‌ڵام مه‌گرین و دڵته‌نگ مه‌بن، من شانازیتان بۆ جێده‌هێڵم نه‌ك شه‌رم، ئاگر هه‌ڵده‌بژێرم نه‌ك شه‌رم".
موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشووی لیبیا، كه خۆی وه‌ك پاشای پاشاكانی ئه‌فریقیا ناوزه‌د ده‌كرد، له رۆژی 20ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2011، دوای ئه‌وه‌ی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆردومان كرا، به برینداری له‌لایه‌ن میشیلیا چه‌كداره‌كانی لیبیا ده‌ستگیركرا و دوای سووكایه‌تیپێكردنی، كوشتیان.