"مێسی له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆری ئه‌م وه‌رزه‌یه"
شیكردۆنهوه بۆ دۆخی مێسی و كریستیانۆ ده‌كرێت
دوای هاتریكه‌كه‌ی له چامپیۆنز لیگ له دژی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، راپۆرتێكی شیكاری بۆ دۆخی مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا كراوه و ده‌یسه‌لمێنێت كه مێسی شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئه‌م وه‌رزه‌یه، نه‌ك كریستیانۆ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 20 ئۆكتۆبه‌ری 2016، داڤید سالیناس، رۆژنامه‌نووسێكی ناسراوی ئیسپانیایه و له پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، بابه‌تێكی بڵاو كردۆته‌وه و چه‌ند هۆكارێكی خستۆته روو كه باس له‌وه ده‌كات كه پێویسته مێسی ئه‌م وه‌رزه خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بباته‌وه.
داڤید سالیناس نووسیویه‌تی: مێسی، ئاستی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه، گۆڵی زۆری كردووه، ئه‌سیست و دیمه‌ن و نماییشی سه‌رنجڕاكێشی هه‌بووه، زیاتر په‌سه‌ندتره له كریستیانۆ بۆ بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر.
پاڵه‌وانی لالیگا: مێسی نازناوی لالیگای بۆ بارسێلۆنا بردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌هۆی پێكان دابڕا، به‌ڵام 26 گۆڵی كرد، كۆمه‌كی زۆریشی بۆ سوارێز كرد كه به 40 گۆڵ بووه گۆڵكه‌ری لالیگا و پێش كریستیانۆی خست كه خاوه‌نی 36 گۆڵ بوو.
پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا: مێسی له یاریی كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌دا سه‌ركردایه‌تی بارسای بۆ بردنه‌وه له سێڤییا كرد، كه به دوو گۆڵی بێ‌وڵام یارییه‌كه‌یان برده‌وه، هه‌ر دوو گۆڵه‌كه‌ش به ئه‌سیستی مێسی له لایه‌ن جۆردی ئالبا و نێیمار تۆمار كران.
پله‌ی دووه‌می جامی كۆپا ئه‌مێریكا: مێسی له‌گه‌ڵ تانگۆ به‌شدارییه‌كی كارای ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ی كرد كه له ئه‌مێریكا به‌ڕێوه چوو، كه له یاریی كۆتاییدا به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا تانگۆ نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، مێسی یه‌كه‌مین لێدانی سزای له‌ده‌ستدا، به‌ڵام به 5 گۆڵ بووه دووه‌مین گۆڵكه‌ری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه، له‌وكاته‌ی ڤارگاس له هه‌ڵبژارده‌ی چیللی به 6 گۆڵ نازناوی گۆڵكه‌ری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی پێ به‌خشرا.
پاڵه‌وانی سووپه‌ری ئیسپانیا: له 17ـی ئابی ئه‌مساڵ، مێسی له یاریی یه‌كه‌مدا كه بارسا به 2 گۆڵی بێ‌وڵام یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه، ئه‌سیستێكی بۆ مۆنیر حه‌دادی كرد، له یاریی دووه‌میش له یاریگه‌ی كامپ نوو، مێسی یارمه‌تی بارسێلۆنای دا كه یارییه‌كه به 3 گۆڵی خاوێن له سێڤییا بباته‌وه، مێسی له‌م یارییه‌دا ئه‌سیستێكی پێشكه‌شی ئاردا توران كرد و خۆشی به لێدانی سه‌ر گۆڵێكی تۆمار كرد.
گۆڵكه‌ری 2016: مێسی له ده‌ستێكی ئه‌مساڵه‌وه، 47 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كردووه، گۆڵه‌كانی لیۆ زیاتره له سوارێز كه خاوه‌نی 45 گۆڵه، له هی كریستیانۆش كه 41 گۆڵی هه‌یه و له ریزبه‌ندی سێیه‌می گۆڵكه‌رانی 2016 دێت.
ده‌ستكه‌وته‌كانی دیكه: ئه‌مساڵ به 7 هاتریك بووه خاوه‌نی زۆرترین هاتریك له مێژووی چامپیۆنز لیگ، له‌وكاته‌ی كریستیانۆ خاوه‌نی 5 هاتریكه، جیا له‌وه‌ش لیۆ به 24 ئه‌سیست سه‌رلیستی ئه‌م یاریزانانه‌ی گرتووه كه زۆرترین ئه‌سیستیان له‌م ساڵدا هه‌یه.
سه‌روه‌تی كریستیانۆ چییه؟
ئه‌وانه‌ی هۆكارن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی باڵۆن دۆر بۆ كریستیانۆ، بریتییه له بردنه‌وه‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا و نازناوی چامپیۆنز لیگ كه خۆشی گۆڵكاری پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه بوو.
مێسی له ئێستادا خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆره، له ساڵه‌كانی (2009، 2010، 2011، 2012 و 2015)، له‌و كاته‌ی كریستیانۆ خاوه‌نی 3 خه‌ڵاته، یهكێكیانی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد بردۆته‌وه، دووانه‌كه‌ی تریش له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌ده‌ستی هێناوه.