ئاسايشى كه‌ركووك: ئاواره عه‌ره‌به‌كان زه‌مينه‌ى په‌لاماره‌كه‌يان خۆشكردووه
له ماوه‌يه‌كى كه‌مدا ره‌وشى كه‌ركووك ئاسايدهبێتهوه و سه‌رجه‌م په‌لامارده‌ره‌كان كوژراوون.
K24 – كه‌ركووك:
هه‌ڵۆ نه‌جات به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى كه‌ركووكى سه‌ر به پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، له ماوه‌يه‌كى كه‌مدا ره‌وشى كه‌ركووك ئاسايدهبێتهوه و سه‌رجه‌م په‌لامارده‌ره‌كان كوژراوون.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24 هه‌ڵۆ نه‌جات گوتى: كه‌ركووك پێشتر ته‌عريب كراوه و له شه‌ڕى يه‌كه‌مى داعشه‌وه 650 هه‌زار كه‌س هاتوونه‌ته ناو كه‌ركووك و نايانه‌وێت بچنه‌وه ناوچه‌كانى خۆيان و هاتنى ئه‌و عه‌ره‌بانه كاره‌ساتباره.
ئه‌وه‌شى گوت: له رۆژێكدا 1500 كه‌سى ئاواره خۆيان ده‌گه‌يه‌ننه شارى كه‌ركووك و به 11 ده‌زگاى ئه‌منييه‌وه هێشتا نه‌توانراوه زانيارى هه‌مه‌لايه‌ن له باره‌ى ئاواره‌كانه‌وه كۆبكرێته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، يه‌كێك له فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه كه له ميحوه‌رى خازره‌وه بۆ پشتيوانى له هێزه ئه‌منييه‌كانى كه‌ركووك گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركووك رايگه‌ياند، له كاتژمێرێك تا دوو كاتژمێرى ديكه ره‌وشى شارى كه‌ركووك ئاسايى ده‌بێته‌وه.