رێناس ئاکرەیی گۆرانیی 'کۆفییێ'ی بڵاوکردەوە

رێناس ئاکرەیی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، نوێترین گۆرانیی خۆی بەناوی "کۆفییێ"، بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.

رێناس ئاکرەیی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد بە کوردستان24ی راگەیاند، "ئەو بەرهەمە نوێیەم، لە تێکست و ئاوازی خۆمە و لەلایەن شایان کاری موزیکەکەی بۆ کراوە، هەروەها ئامادەکردن و دابەشکردنی موزیکەکە لەلایەن ئومێد راهرۆ جێبەجێی کراوە و عادل ئاکرەیی کاری مۆنتاژی بۆ ڤیدیۆ کلیپی بەرهەمەکەم کردووە و ڤیدیۆکلیپەکەش لە وڵاتی کەنەدا تۆمار کراوە."

رێناس ئاکرەیی سەبارەت بە بەرهەمەکانی ئەلبوومەکەی گوتی، "ئەو بەرهەمەم یەکێکە لە گۆرانییەکانی ئەلبوومەکەم کە لە چوار گۆرانی پێکدێت وەکو، کۆفییێ، کەچکوکی، هەر بێ سیو، خاڵا ل گەردەنی، هیوادارم بتوانم لە ئایندەیەکی نزیکدا تراکەکانی دیکەی ئەلبوومەکەم بڵاوبکەمەوە."

رێناس ئاکرەیی، لە ئاکرێ لەدایکبووە و دانیشتووی کەنەدایە،  خاوەنی چەندین گۆرانی و بەرهەمی تۆمارکراوە و بەشێوازێکی نوێ کار دەکات و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە.