ئێران ژماره‌ی قوربانیانی خۆی له هێرشی ئه‌مرۆی كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كوژران و برینداربوونی حه‌وت هاووڵاتی خۆی له وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له دوبز راگه‌یاند.
به‌هرام قاسمی رایگه‌یاند هێرشی خۆكوژی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له نزیك كه‌ركوك بووه هۆی شه‌هیدبوونی سێ ته‌كنیك كاری ئێرانی و برینداربوونی چواری دیكه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هێرشه‌ی داعش رایگه‌یاند تیرۆریستانی داعش له عێراق دوا هه‌ناسه ده‌كێشن و كرده‌ی تیرۆریستی كوێرانه و كوژرانی هاووڵاتییان سڤیل توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شكستهكانییهتی له به‌ره‌كانی جه‌نگ.