ئاسايشى كه‌ركووك: چاوه‌ڕێى گه‌يشتنى هێزى زياتر ده‌كه‌ين
له زۆر شوێنه‌وه چه‌كدارانى داعش ته‌قه له باره‌گاى ئاسايش ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێى گه‌يشتنى هێزى زياتر ده‌كه‌ين.
K24 – كه‌ركووك:
ئيدريس ره‌فعه‌ت، به‌رپرسى ئۆپراسيۆنه‌كانى ئاسايشى كه‌ركووكى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، له زۆر شوێنه‌وه چه‌كدارانى داعش ته‌قه له باره‌گاى ئاسايش ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێى گه‌يشتنى هێزى زياتر ده‌كه‌ين.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، به‌رپرسى ئۆپراسيۆنه‌كانى ئاسايشى پارتى ديموكراتى كوردستان له كه‌ركووك رايگه‌ياند، له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش به شێوه‌يه‌كى پيلان بۆ داڕێژراو، په‌لامارى باره‌گاى ئاسايشيان داوه.
گوتيشى: چه‌كداره‌كان به سهروريشياندا دياره له ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركووك هاتوون و چه‌كى سووك و مامناوهندييان پێيه و په‌لامارى ئاسايشيان داوه به ئامانجى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى.
گوتيشى: ئێمه به‌رده‌وامين له به‌رگريكردن و چاوه‌ڕوانى هێزى پشتيوانيين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين گه‌مارۆى چه‌كدارانى داعش به ته‌واوى بده‌ين و له‌ناويان به‌رين.
روونيشيكرده‌وه، چه‌كداره‌كان به وردى پيلانيان بۆ ئه‌و پهلامارهيان داناوه و ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌ڕواننه سه‌ر باره‌گاكه ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرتوون كه زۆربه‌يان ماڵى هاووڵاتيانن و له شه‌ش شوێنى جياوازه‌وه ته‌قه له باره‌گاى ئاسايش ده‌كه‌ن.