شه‌ڕی قورس له گه‌ڕه‌كی دۆمیزه
چه‌كدارانی داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه ناو مزگه‌وت و قوتابخانه‌كانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاسایشی كه‌ركوك كه ئێستا له بنكه‌ی ئاسایشی دۆمیز له شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش به ماڵپه‌ڕی "كوردستان 24" راگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش به زۆری له‌م ناوچه‌یه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك قه‌ناس به ده‌ستیان چوونه‌ته ناو باڵه‌خانه و ماڵه‌كانه‌وه و ته‌قه له بنكه‌كه‌مان ده‌كه‌ن.
ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایشی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی گووت" چه‌كداره‌كان ته‌قه له خه‌ڵكی سڤیل و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ن و هه‌وڵیانداوه بچنه ناو مزگه‌وت و قوتابخانهكانیشهوه و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ژماره‌یان زیاتر بكه‌ن و داوایان له خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كردووه هاوكارییان بكه‌ن و په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن.