په‌لامارى داعش بۆ سه‌ر ئاسايشى كه‌ركووك شكستيهێنا
سه‌رجه‌م په‌لاماره‌كانى داعش شكستيان هێناوه و له ئێستادا له گه‌ڕه‌كى دۆميز شه‌ڕ ماوه.
K24 – كه‌ركووك:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، سه‌رجه‌م په‌لاماره‌كانى داعش شكستيان هێناوه و له ئێستادا له گه‌ڕه‌كى دۆميز شه‌ڕ ماوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا به‌رپرسانى ئه‌منى له كه‌ركووك ئه‌وه‌يان خسته‌ڕوو، يه‌كێك له‌و شوێنانه‌ى داعش په‌لامارى داوه، باره‌گاى ئاسايشى كه‌ركووكى سه‌ر به پارتى ديموكراتى كوردستان بووه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسايش رووبه‌ڕوويان بوونه‌ته‌وه.