هێرشه‌كانی داعش له كه‌ركوك تێكشكێران
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شوێنه‌كانی كۆنترۆڵ كرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر
چه‌كدارانی داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ندێ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك له گه‌ره‌كه جیاوازه‌كانی ناو شار. چه‌كدارانی داعش له‌م هێرشانه چوونه سه‌ربانی هه‌ندێ باڵه‌خانه به‌رزه‌كانی شاره‌كه و ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و هه‌وڵیاندا ده‌ست به‌سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیسی عەدالە، دۆمیز، پۆلیسی کۆن و بنكه‌ی ئاسایشی دۆمێز بگرن، به‌ڵام هێرشه‌كانیان تێك شكێنران.
هێشتا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاشكرا نه‌كراوه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شاره‌كه، شانه نووستووه‌كانی داعش بوون له كه‌ركوك یان له شوێنه‌كانی دیكه‌وه هاتوون.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك به كوردستان24 رایگه‌یاند هێرشی چه‌كدارانی داعش له‌ناو سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك تێك شكێنرا و پێشبینی ده‌كات ژماره‌یان ده‌یان چه‌كدار بێت و ته‌ر‌می هه‌ندێكیان كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان.
هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه و ئاسایشی دۆمیز ئاسایشی كه‌ركوك له دومێز تێكشكێنرا و هێزه‌كانی ئه‌منی شوێنه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرده‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركوك رایگه‌یاند سێ ته‌قینه‌وه له‌ناو شار روویداوه، كه ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی بوون.
چه‌كدارانی داعش سه‌رباری هێرشكردنه سه‌ر سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك، له به‌ره‌كانی شه‌ڕیش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ته‌واوی هێرشه‌كانیان تێك شكێنران.
وه‌ستا ره‌سووڵ به‌ر پرسی میحوه‌ری 6 باشووری كه‌ركووك به كوردستان24 رایگه‌یاند سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه تێكشكێنراوه و دڵنیاییش ده‌داته خه‌ڵكی كه‌ركوك و كوردستان ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆڵ دایه و چه‌كداران داعش ناتوانن له سه‌نگه‌ره‌كانی پیشمه‌رگه بپه‌ڕنه‌وه.