وه‌ستا ره‌سوڵ: له باشوورى كه‌ركووك پێشمه‌رگه شكستى به په‌لامارى داعش هێنا
چه‌كدارى رێكخراو و مه‌شقپێكراو بوونه.
K24 – كه‌ركووك:
به‌رپرسى ميحوه‌رى باشوورى كه‌ركووكى هێزى پێشمه‌رگه، وه‌ستا ره‌سوڵ رايگه‌ياند، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى هاتوونه‌ته ناو شارى كه‌ركووك به شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت هاتوون و چه‌كدارى رێكخراو و مه‌شقپێكراو بوونه.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، به‌رپرسى ميحوه‌رى باشوورى كه‌ركووكى هێزى پێشمه‌رگه رايگه‌ياند، له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له ميحوه‌رى باشوورى كه‌ركووك و له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه شكستى به چه‌ند په‌لامارێكى داعش هێنا.
هه‌روه‌ها گوتى: دوو رۆژه زانيارى ئه‌وه ياخود گومانى ئه‌وه هه‌بووه چه‌كدارانى داعش په‌لامارى له‌و جۆره بده‌ن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه له رێگه‌ى ديكه‌وه هاتوونه‌ته ناو كه‌ركووك و چه‌كدارى مه‌شق پێكراو بوونه و مه‌رج نييه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كاندا هاتبن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له ئێستادا له دوو خاڵدا له باشوورى كه‌ركووك شه‌ڕ هه‌يه و هێزى پێشمه‌رگه توانيويه‌تى شكست به سه‌رجه‌م په‌لاماره‌كانى داعش بهێنێت.