په‌لامارى سه‌ر پارێزگاى كه‌ركووك شكستى هێنا
به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش په‌لامارى شارى كه‌ركووكيان دا
K24 – كه‌ركووك:
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له هێزه ئه‌منييه‌كانى كه‌ركووك به كوردستان 24ى راگه‌ياند، په‌لامارى داعش بۆ سه‌ر پارێزگاى كه‌ركووك شكستى هێنا.
به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش په‌لامارى شارى كه‌ركووكيان دا و دواى ئه‌نجامدانى چه‌ند ته‌قينه‌وه‌يه‌ك هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر بيناى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليس.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 تا ئێستا ته‌رمى چوار چه‌كدارى داعش كه‌وتووه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه.
هاووڵاتيانى كه‌ركووك شان به‌شانى هێزه ئه‌منييه‌كان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانيان و به‌رگرى له شاره‌كه‌يان ده‌كه‌ن.