6 چه‌كداری داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌ند شوێنێكی شاری كه‌ركوك
سێ چه‌كدار خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و چه‌كدارێكیشیان كوژراوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش له ناو شاری كه‌ركوك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند بنكه و ده‌زگایه‌كی شاره‌كه و ئێستا رووبه‌رووبوونه‌وه له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك و چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 ئه‌و چه‌كدارانه له سه‌ره‌تادا باڵه‌خانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆنی پۆلیسی شاره‌كه كۆنترۆڵكردووه و ته‌قه‌یان له بنكه‌ی ئاسایشی دۆمیز و پۆلیسی فریاكه‌وتن كردووه.
له نوێترین زانیارییدا سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شاری كه‌ركوك به كوردستان 24 راگه‌یاند" ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه هێرشه‌كه‌یان له ناو شاری كه‌ركوك ئه‌نجامداوه ژماره‌یان "6" كه‌س بووه و ته‌قه‌یان له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و بنكانه‌ی پۆلیسی شاره‌كه و ئاسایشی دۆمیز كردووه،3 له‌و چه‌كدارانه خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و چه‌كدارێكی دیكه‌شیان كوژراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دوو له چه‌كداره‌كان ماوون و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دوایاندا دهگهڕێنت.
هه‌روه‌ها له هه‌مانكاتدا له ناوچه‌ی مه‌كته‌ب خالید چه‌كدارانی داعش هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و ویستوویانه له‌و ناوچه‌یه‌شه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر شاره‌كه،به‌ڵام له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه هێرشه‌كه تێكشكێنراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئێستا ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌دایه و ئه‌و ته‌قانه‌شی لێره و له‌وێ ده‌كرێن به‌شێكی زۆریان ته‌قه‌ی ههرهمهكییه ده‌كرێن.
ئه‌م په‌لاماره‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێكی شاری كه‌ركوك،له كاتێكدایه كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ پێده‌نێته رۆژی پێنجه‌میه‌وه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له رۆژهه‌ڵات و باكوری رۆژهه‌ڵات و باكوری شاری موسڵه‌وه ناوچه‌یه‌كی فراوان و زیاتر له 20 گوندیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رهێناوه.
ئه‌م هێرشه‌ش بۆ سه‌رقاڵكردنی به‌ره‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕ و نانه‌وه‌ی پشێوییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر موسڵ كه ئێستا داعش له‌و ناوچانه له تێكشكاندان.