ره‌وشی شاری كه‌ركوك به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كراوه
K24 – هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند ره‌وشی شاری كه‌ركوك به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه و ته‌واوی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش دزه‌یان كردبووه ناو شار كوژراون.
عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شه‌و‌ی رابردوو رایانكردبوو، ئه‌مرۆ هه‌موویان له خوارووی كه‌ركوك كوژران و به ته‌واوه‌تی شكست به پیلانی داعش هێنرا.
له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش خۆیان خزاندبووه ناو كه‌ركوك گوتی به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانمان 48 كه‌س بوونه.
سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو شاری كه‌ركوك گوتی له‌م شاره 600 هه‌زار ئاواره هه‌یه، دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دزه‌یان كردووه، یان له‌وانه‌یه هێنرابن، به‌ڵام هاتوون و چوونه ناو ماڵی هاووڵاتیان و دوای لێكۆلینه‌وه ئه‌نجامه‌كانی بۆ رای گشتی راده‌گه‌ینین.
هۆكاری ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركوك بۆ پلانی كۆنترۆڵكردنی حه‌ویجه گه‌ڕاندنه‌وه و گوتی ویستیان به‌م هێرشه، هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی واز له حه‌ویجه بهێنن.