پەیامێکی بارزانی ئەمه‌ریکا دێنێتە هەولێر
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ به‌رزنرخاند هاوكات راشیگه‌یاند، پاڵپشتی ئاسمانی هێزی هاوپه‌یمانان، له ئاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌دا نه‌بوو كه به پێشمه‌رگه درابوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتبوو: "سەرکەوتنە مەزنەکەی ئۆپەراسیۆنی باکوور‌و باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ بە خوێن و دەست و بازووی پێشمەرگە هاتە دی، هەرچەندە پاڵپشتی ئاسمانی هێزی هاوپەیمانان لە ئاستی ئەو بەڵێنانە نەبوو کە بە ئێمەیان دابوو".
ته‌نها یه‌ك رۆژ دوای په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، گه‌یشته هه‌ولێر و په‌یامێكی تایبه‌تی گه‌یانده بارزانی.
برێت مه‌كگورك ده‌ڵێت: "سه‌رۆك ئۆباما جه‌ختی له پشتیوانیكردنی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه كردووه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌شه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵه، تا ئێستاش هێزی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی نزیكه‌ی 20 گوند له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه.