شێخ جه‌عفه‌ر ئامانجی داعش له په‌لاماردانی كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
شیخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 هێزی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك روویدا پلانێكی گه‌وره بوو، ئامانجێشی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی شاره‌كه بووه و زیاتر له سه‌د كه‌س بوون و ته‌واوی شوێنه به‌رزه‌كانی كه‌ركوك به‌ده‌ست ئه‌وان بوو.
گوتیشی ده‌یانویست به كۆنترۆڵكردنی كه‌ركوك په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌شی بده‌ن و به ته‌واوه‌تی كه‌ركوك كۆنترۆڵ بكه‌ن.
شێخ جه‌عفه‌ر له‌باره‌ی تێكشكاندنی ئه‌م پیلانه‌ی داعش به كوردستان24 رایگه‌یاند پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و دژه تیرۆر رۆڵیكی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له تێكشكاندنی په‌لاماری چه‌كدارانی داعش و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمان هیچ رۆڵێكیان نه‌بووه. به‌ڵام له ئاسمانی سه‌نگه‌ره‌كانی پیشمه‌رگه ده‌سوڕانه‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌عریب و ئاواره‌كان به سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی مه‌ترسی بۆ سه‌ر كه‌ركوك به‌ناوكرد.