"ده‌ستدرێژییه‌كانی" ترامپ گه‌یشتووه‌ته شۆخه‌كانی هۆلیوودیش
نهێنییه‌كان ترامپ هه‌ڵده‌ماڵێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌لما حایك، خانمه ئه‌كته‌ری شۆخ و شه‌نگی مه‌كسیكی لوبنانی رایگه‌یاند، ئه‌ویش بێبهس نه‌بووه له ده‌ستدرێژییه‌كانی ترامپ و رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژییه‌كانی كاندیدی كۆمارییه‌كان بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به یازده‌هه‌مین حاڵه‌ت داده‌نرێت كه ژنان سكاڵای خۆیان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه له دژی ملیاردێره‌كه‌ی كۆمارییه‌كان ده‌رببڕن.
حایك، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له رادیۆكان، ده‌ڵێت: "ترامپ هه‌وڵیدا له ژوانێكی رۆمانسیدا له‌گه‌ڵ بچمه ده‌ره‌وه، به‌ڵام داواكه‌یم ره‌تكرده‌وه و دواتریش گوتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌لما حایك باڵای كورته، له‌گه‌ڵی نه‌چوومه‌ته ده‌ره‌وه".
شۆخه‌كه‌ی هۆلیوود هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ترامپ له رێگه‌ی یه‌كێك له هاوڕێكانی ژماره ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و چه‌ند جارێكیش به ته‌له‌فۆن داوای لێكردووه له‌گه‌ڵیدا بچێته ژوان.
سه‌لما حایك، قسه‌كانی پێشووتری ترامپ ره‌تده‌كاته‌وه له باره‌ی پرسی چوونه ده‌ره‌وه‌یان و ده‌ڵێت: "دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی، ترامپ له خه‌یاڵی خۆیدا چیرۆكێكی داڕشتووه و له رۆژنامه‌ی ناشناڵ ئینكوایرهر بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و چیرۆكانه‌ی ئه‌و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی رووداوه راستهقینهكانن".
سكاڵاكردنی خانمان و ژنانی ئه‌مه‌ریكا، له دژی ترامپ له زیادبووندان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده‌ی كۆمارییه‌كان، تۆمه‌تباره به به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "نه‌شیاو" به‌رامبه‌ر به ژنان.