دیسان مانچێسته‌ر سیتی نه‌یبرده‌وه، بزانه دوای یارییه‌كه چی روویدا؟
5 یارییه مانچێسته‌ر سیتی تامی سه‌ركه‌وتنی نه كردووه
له گه‌ڕی نۆیه‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له یاریگه‌ی ئیتیحاد میوانداریی یانه‌ی ساوسهامپتۆنی كرد، یارییه‌كه به‌یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، دوای یارییه‌كه‌ش چه‌ندان ئامار تۆمار كران.
یانه‌ی ساوسهامپتۆن له خوله‌كی 27 له رێگه‌ی (ناتان ریدمۆند) پێشكه‌وت، دواتر له خوله‌كی 55ـی گێمی دووه‌م، مانچێسته‌ر سیتی له رێگه‌ی كیلیچی ئیهیاناتشۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
ـ گواردیۆلا، راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی دوای تێپه‌ڕبوونی 9 هه‌فته بووه خاوه‌نی 20 خاڵ، له كاتێكدا وه‌رزی رابردوو، پێلێگرینی دوای 9 هه‌فته 21 خاڵی بۆ مانچیسته‌ر سیتی كۆكرده‌وه.
ـ گواردیۆلا له 5 یاری رابردووی له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، له 2009ـه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره حاڵه‌تی وا له مانچێسته‌ر سیتی رووبدات.
ـ كلیچی ئیهناتشۆ، له 11 یاری، بووه خاوه‌نی 8 گۆڵ له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی له پرێمه‌رلیگ.
ـ مانچێسته‌ر سیتی بۆ یه‌كه‌مینجار له ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا له گێمی یه‌كه‌م هیچ لێدانێكیان به ئاراسته‌ی گۆڵ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.