پێشمه‌رگه سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی داعش ده‌ته‌قێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزه‌كانی پیمشهرگه سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی چەكدارانی داعشیان لە شارەدێی بەتنایا لە باكوری موسڵ تەقاندەوە.
ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌رسێ ئۆتۆمبێلی داعش پاش ئه‌وه‌ی دێت كه دوێنێ ھێزی پێشمەرگەی كوردستان له رۆژی هه‌فته‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ قه‌زای باشیك و چەندین گوند و شارەدێ گەمارۆدا و یەكێ لەو شارەدێیانەش بەتنایای مه‌سیحی نشین بوو.