نهێنييه گه‌وره‌كه‌ى جيهان ئاشكرا بوو
هۆكارى ونبوونى ده‌يان فڕۆكه و نغرۆبوونى كه‌شتييه‌كان دۆزرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ورێكى سه‌يرى شێوه شه‌ش گۆشهيى كه ته‌واوى ناوچه‌كه‌ى داپۆشى، بووه رێگه‌يه‌ك بۆ ئاشكراكردنى نهێنيى سێگۆشه‌ى به‌رمۆدا.
زانايان ده‌ڵێن ئه‌و هه‌وره شه‌ش پاڵێو (گۆشه)يانه بايه‌كى به‌هێز به خێرايى 106 كيلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌خوڵقێنن كه ده‌كرێت ناو بنرێت بۆمبى هه‌وايى و به هۆيه‌وه كه‌شتييه‌كان نغرۆ ده‌كات و فڕۆكه‌كان ده‌خاته خواره‌وه.
سێگۆشه‌ى به‌رمۆدا ده‌كه‌وێته زهرياوه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ ويلايه‌تى فلۆريدا و دوورگه‌ى به‌رمۆدا و هه‌رێمى بورتوريكۆ.
بۆ يه‌كه‌مجار له 1950 كاتێك گۆڤارى ئه‌سۆشێيتد پرێس وتارێكى ئيدوار ڤان وينكل جۆنزى سه‌باره‌ت به ونبوونى فڕۆكه‌ى گه‌شتى ئاسمانى ژماره 19ى بڵاوكرده‌وه، به دواى ئه‌ويشدا چه‌ندين كه‌شتى و فڕۆكه ديار نه‌مان ئيدى نهێنييه‌كى گه‌وره لاى زانايان درووستبوو، كه تا ئێستا به نه‌زانراوى مابوويه‌وه.

زانايان ده‌ڵێن ئه‌و با به‌هێزه‌ى درووست ده‌بێت هۆكارى سه‌ره‌كى ونبوونى كه‌شتى و فڕۆكه‌كانه له‌و سێگۆشهيهى كه كه‌وتووه‌ته باكوورى خۆرئاواى زه‌رياى ئهتڵهسييهوه و رووبه‌ره‌كه‌ى به نزيكه‌ى نيو مليۆن كيلۆمه‌تر هه‌ژمار ده‌كرێت.
به بڕواى زانايان بۆمبه ههواييهكان به رۆڵى خۆيان ئه‌وانيش شه‌پۆلى به‌رز كه تا 13 مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه درووست ده‌كه‌ن.
شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا راندى سێرڤينى له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و په‌ڵه هه‌وره شه‌ش گۆشهييانه كه له‌سه‌ر زه‌ريا درووست ده‌بن، كرۆكى بۆمبه ههواييهكانن و ئه‌وه‌ش دياردهيهكى سه‌يره و له شوێنێكى ديكه‌ى زه‌وى و ده‌ريا درووست نابێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و بۆمبه ههواييانه ته‌قينه‌وه‌ى گه‌وره درووست ده‌كه‌ن، كه له تواناياندا هه‌يه كه‌شتى هه‌ڵبگێڕنه‌وه و فڕۆكه بخه‌نه خواره‌وه.
زانايان گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى ئه‌و ديارده سرووشتيه له پشت نهێنى سێگۆشه‌ى به‌رمۆداوه بن.
شاره‌زايان له رێى شيكاركردنى وێنه‌كانى ئاژانسى ناساى ئهمريكاييهوه توانيويانه به‌و ئه‌نجامه بگه‌ن، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له‌و په‌ڵه هه‌وره شه‌ش گۆشانه وردبوونه‌وه كه رووبه‌رى هه‌ر يه‌كيان له نێوان 32 تا 88 كيلۆمه‌ترى چوارگۆشهدايه واته له دوورى 240 كيلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كانى ويلايه‌تى فلۆريدا.
