تۆپبارانی ناو موسڵ ده‌ستیپێكرد
هێزه‌كان له سه‌نته‌ری شاره‌كه نزیكبوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ پێینایه هه‌فته‌ی دووه‌مییه‌وه و ئێستا پێشڕه‌ویی هێزه عێراقییه‌كان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له ده‌وروبه‌ری موسڵه‌وه ناو سه‌نته‌ری شاره‌كه یۆردوومان ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی عیراقی رایانگه‌یاندووه" به هۆی كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی فراوانی پارێزگاكه و ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك گوند توانیوویانه بگه‌نه جێگه‌یه‌ك كه تۆپبارانی سه‌نته‌ری شاره‌كه بكه‌ن و ئێستا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شاره گه‌مارۆدراوه‌كه‌وه دوورن.
هێزه عێراقییه‌كان ئه‌وه‌شیان گوتووه كه ته‌نها له رۆژئاوای شاره‌كه‌وه نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ سوریا كراوه و واڵایه،له به‌ره‌كانی دیكه‌ی شه‌ره‌وه پێشڕه‌وی زۆر كراوه و ئێستا ده‌توانن ناو شار بۆردوومان بكه‌ن،هه‌ر چه‌نده بوونی خه‌ڵكی سڤیل له شاره‌كه‌دا رێگره له‌وه‌ی بۆردوومانه‌كان به چڕی بكرێن.
ئه‌و هێزه عێراقییانه له بنكه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ربازی گه‌یاره‌وه ده‌ستیان به پێشڕه‌ویی كردووه و ژماره‌یه‌ك گوندیان له باشووری شاره‌كه كۆنترۆڵكرده‌وه و به رۆخی رووباری دیجله‌دا به‌ره‌و باكوور چوونه‌ته پێشه‌وه،له‌و پێشڕه‌وییه‌دا تونییان شارۆچكه‌ی به‌رتلله كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه كه "15" كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی موسڵه‌وه دووره و ئێستا شه‌ڕ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی قه‌زای حه‌مدانییه ده‌كه‌ن كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی ناوی قه‌ره‌قوش یان به‌خدیدایه و شارێكی مه‌سیحی نشینه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه ئه‌و پێگه و سنوورانه‌یان خستووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی خۆیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه له پلانی سه‌ربازی خۆیاندا هاتووه و گوند و ناوچه‌كانی ئه‌و سنووره‌یان ئازادكردووه،به تایبه‌تی ئه‌و گوندانه‌ی ده‌وروبه‌ری باشیك كه به‌هۆی كۆنترۆڵكردنیان توانیوویانه باشیك داببڕن و گه‌مارۆی بده‌ن.