بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد كۆبوونه‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى، پێشوازى له سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد ستيفان لوڤين كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى، پێشوازى له سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد ستيفان لوڤين كرد و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد شه‌وى رابردوو گه‌يشته هه‌ولێر و له لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێم نێچيرڤان بارزانييه‌وه پێشوازى لێكرا.
لۆڤين، دوێنێ به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا و له لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادييه‌وه پێشوازى لێكرا و دواتر هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرسى شه‌ڕى داعش و په‌نابه‌رانى عێراقيان تاوتوێكرد.
لۆڤين، كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى ناسراوى سويده و سه‌ر به پارتى كارى ديموكراتى سۆسياليستى سويده.
ناوبراو له 21ى تهمموز/ يۆليۆى 1957 له شارى ستۆكهۆڵمى پايته‌ختى سويد له‌دايكبووه و له 27ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2012 بووه‌ته سه‌رۆكى پارته‌كه و له 3ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2014 پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى سويدى وه‌رگرتووه.