بنه‌ماڵه‌ى شه‌هيد حوسێن مه‌نسوور سه‌ردانى قاسم سوله‌يمانى پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه
برايه‌كى شه‌هيد حوسێن مه‌نسوور: خۆزگه سه‌ركرده‌كانى كورد چاويان له قاسم سوله‌يمانى ده‌كرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ردانى قاسم سوله‌يمانى بۆ ماڵى شه‌هيد ليوا حوسێن مه‌نسوور، له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و برايه‌كى حوسێن مهنسووريش ده‌ڵێت: بۆ به‌لاتانه‌وه سه‌يره، حاجى قاسم به ئاشكرا سه‌ردانى منداڵه‌كانى ئه‌بو عه‌لى كرد، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانى كورد به دزييه‌وه وێنه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌گرن.
سه‌ردانى قاسم سوله‌يمانى بۆ ماڵى حوسێن مه‌نسوور له شارى سلێمانى له رۆژى يه‌كشه‌ممه 23/10/2016 به شێوه‌يه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو ئه‌نجامدراوه. له ميانيدا قاسم سوله‌يمانى له گه‌ڕه‌كى سه‌رچنارى شارى سلێمانى سه‌ردانى منداڵه‌كانى حوسێن مه‌نسوورى كرد، كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش له سنوورى كه‌ركووك شه‌هيد بوو.
قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانه و يه‌كێكه له كه‌سايه‌تييه به‌هێزه‌كانى ئێران له ناوچه‌كه و ده‌وترێت له نێوان عێراق و سووريادا هاتوچۆ ده‌كات و ناو بهناويش سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌كات.

موحسينى براى حوسێن مه‌نسوور له لێدوانێكيدا بۆ رۆژنامه‌ى ئاوێنه رايگه‌ياندووه، پێم سه‌يره هه‌ندێك له راگه‌ياندن و براده‌رانى خۆمان و خه‌ڵكى كوردستان به سه‌رسوڕمانه‌وه باسى سه‌ردانى حاجى قاسم ده‌كه‌ن بۆ ماڵى ئه‌بو عه‌لى، خۆ هێشتا هه‌ندێك سه‌ركرده به منداڵه‌كانى نه‌وتووه خۆتان خۆش بن.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: قاسم سوله‌يمانى به‌رده‌وام سه‌ردانى ماڵ و منداڵى فه‌رمانده شههيدهكانيشى كردووه و بايه‌خێكى ته‌واوى پێداون، به تايبه‌ت منداڵى ئه‌و فه‌رماندانه‌ى له شه‌ڕى ئيسرائيل و داعشدا گيانيان له ده‌ستداوه، وه‌ك له‌و وێنهيهشدا ده‌رده‌كه‌وێت كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، قاسمى سلێمانى خۆشه‌ويستييه‌كى زۆرى به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانى عيماد موغنيه و مسته‌فا بهدرهدين و چه‌ندين سه‌ركرده‌ى ديكه‌ش ده‌ربڕيوه و به‌رده‌وام نازى هه‌ڵگرتوون.
براى حوسێن مه‌نسوور، ره‌تيكردووه‌ته‌وه سه‌ردانه‌كه‌ى قاسمى سوله‌يمانى بۆ ماڵى حوسێن مه‌نسوور په‌يوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بووبێت كه ماڵباتى مه‌نسوور شيعه ئاينزان.
هه‌روه‌ها وتويه‌تى: خۆزگه سه‌ركرده‌ى هه‌موو لايه‌نه‌كان چاويان له حاجى قاسم بكردايه و سه‌ردانى ماڵه شه‌هيده‌كانيان بكردايه.

به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌و رۆژنامه‌يه رۆژى يه‌كشه‌ممه به‌ر له‌وه‌ى سوله‌يمانى سه‌ردانى ماڵى حوسێن مه‌نسوور بكات، چه‌ند پاسه‌وانێكى تايبه‌ت چوونه‌ته ماڵيان و به هاوسه‌ره‌كه‌يان راگه‌ياندووه، كه ميوانێكى تايبه‌تت دێت، كاتێك قاسم سوله‌يمانى گه‌يشتووه، چه‌ند به‌رپرسێكى يه‌كێتى و وهرگێڕيشى له‌گه‌ڵ بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى حوسێن مه‌نسوور به عه‌ره‌بى قسه‌يان كردووه و پێويستيان به وه‌رگێڕ نه‌بووه.
سه‌ردانى قاسم سوله‌يمانى بۆ ماڵى حوسێن مه‌نسوور له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى عه‌لى كوڕى حوسێن مه‌نسوور، وێنه‌يه‌كى خۆى و قاسم سوله‌يمانى له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك پۆست كردبوو و له‌سه‌رى نووسيى بوو: به‌ڕێز حاجى قاسم سوله‌يمانى سه‌ردانى كردين.
حوسێن مه‌نسوور، سێ منداڵى له دواى خۆى به‌جێهێشتووه به ناوه‌كانى چنار و عه‌لى و كه‌رار.
