به وێنه: خۆكوژێك به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه كوژرا
ده‌یویست له قه‌ره‌ته‌په خۆی بته‌قێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارێكی خۆكوژی داعش به پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوه‌وه ده‌یویست خۆی بگه‌یه‌نێته ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و خۆی بته‌قێنێته‌وه،به‌ڵام له بازگه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌رێم جاف په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 ئه‌و چه‌كداره خۆكوژه‌ی داعش به ئۆتۆمبێلێكی تاكسی خۆی گه‌یاندووه‌ته ده‌روازه‌ی ناحیه‌كه و ویستوویه‌تی بچێته ناو ناحیه‌كه‌وه و خۆی بته‌قێنێته‌وه،به‌ڵام مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بگاته ناو شار له بازگه‌ی ده‌روازه‌ی ناحیه‌كه كوشتوویانه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)