ئه‌م مه‌رجه جێبه‌جێ بكه و ئایفۆنێكی 7 به یه‌ك دۆلار وه‌ربگره
له ئۆكرانیا ئایفۆن 7 بووه‌ته یه‌ك دۆلار
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر تۆ هاووڵاتییه‌كی ئۆكرانی بی، ئێستا ده‌توانی ته‌نها به یه‌ك دۆلار ببی به خاوه‌ن ئایفۆنێكی حه‌وت.
زنجیره ماركێتێكی ئه‌لیكترۆنی له ئۆكرانیا به‌ناوی Allo، له 17 ئه‌م مانگه‌وه، نمایشێكی ده‌سپێكردووه، كه ئایفۆن 7 به یه‌ك دۆلار ده‌داته هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه یه‌ك مه‌رجی كۆمپانیاكه جێبه‌جێ بكات.
تاكه مه‌رجی كۆمپانیاكه بۆ پێدانی ئایفۆن 7، گۆڕینی ناوه، پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ئایفۆنێكی 7ی به خۆڕایی ده‌وێت، ناوی خۆی له‌سه‌ر پاسپۆرت بگۆڕێت بۆ "ئایفۆن 7"، واتا له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی "ئایفۆن" ده‌بێته ناوی خۆی و ناوی دووه‌میشی ده‌بێته "7"، دوای ئه‌وه‌ش ده‌بێت وێنه‌یه‌كی سێلفی خۆی له‌گه‌ڵ پاسپۆرته‌كه‌ی بۆ ئه‌و زنجیره ماركێته بنێرێت و له به‌رامبه‌ردا ئایفۆنێكی 7 ی 32 گێگای ره‌ش، ته‌نها به یه‌ك دۆلار وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌م كاری سه‌یر دانانرێت كه خه‌ڵك بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئامێره‌كانی ئه‌پڵ ئهنجامییاندابێت، به‌ڵكو له ساڵی 2011، گه‌نجێكی چینی گورچیله‌یه‌كی خۆی فرۆشت، بۆ ئه‌وه‌ی ئایپادێكی پێ بكڕێت.
ئۆكرانیا ئێستا له قه‌یرانێكی سه‌ختی ئابووریدایه و دوای ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی رووسیا و چوونی سوپای ئه‌و وڵاته بۆ ئۆكرانیا سه‌ریهه‌ڵداوه، ئایفۆن له‌و وڵاته به 917 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، له كاتێكدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی حكوومه‌تی ئاست مامناوه‌ند، ته‌نها 203 دۆلاره مانگانه, بۆیه به‌شێك له گه‌نجان له پێناو گه‌یشتن به ئایفۆن 7, سڵ له گۆڕینی ناوه‌كانییان ناكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست

ئه‌م گه‌نجه ئۆكرانییه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئایفۆن 7 مه‌رجی كۆمپانیاكه‌ی جێبه‌جێ كردووه و ناوه‌كه‌ی خۆی گۆڕیوه