یه‌كێك له دیارترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل گیانی له‌ده‌ستدا
سه‌ركردایه‌تی به‌رازیلی له بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی كردووه
كارلۆس ئه‌لبێرتۆی بڕازیلی و یه‌كێك له پاڵه‌وانانی جامی جیهان 1970 كۆچی دوایی كرد.
ته‌له‌فزیۆنی بڕازیل له هه‌واڵێكیدا كۆچی دوایی كارلۆس ئه‌لبێرتۆی له ته‌مه‌نی 72 ساڵی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه راگه‌یاند، كه ئه‌و یاریزانه‌ی بڕازیل له ساڵی 1970 جامی جیهانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ماكه‌رانی سامبا برده‌وه.
كارلۆ ئه‌لبێرتۆ سه‌ركردایه‌تی بڕازیلی كرد له بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 1970 و له یاریی كۆتایشدا گۆڵیكی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا تۆماركرد و له‌و یارییه‌شدا بڕازیل به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له ئیتاڵیای برده‌وه و ناسناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
كارلۆس ئه‌لبێرتۆ، وه‌ك یاریزانی یاری بۆ یانه‌كانی (فلۆمێنزی، سانتۆس و فلامینگۆ) كردووه، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عومان بوو له نێوان ساڵانی 2000 ـ 2001، دواجاریش له 2005 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئازه‌ربایجان بووه، راهێنه‌ری یانه‌كانی (فلامینگۆ، كۆرنسیانز، بۆتافۆگۆ، ئاتڵێتیكۆ مینیرۆی) به‌رازیلیش بووه.