ھێزی پێشمەرگە دەستی بە كێوماڵی گوندی دێرێ كرد
K24 – ههولێر
هێزهكانی پێشمهرگه له میحوهری باشیك دهستیان به كێوماڵ كردنی گوندی دێرێ كرد كه دوایین گونده له چوارچێوهی ئۆپهراسیۆنی موسڵ كۆنترۆڵكراوهتهوه.
پهیامنێری كوردستان24 له میحوهری باشیك رایگهیاند لە ھەفتەی دووەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ، ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری باشیك توانیویان گوندی دێرێ كۆنترۆڵ بكەن و ئێستا دهستیان به كێوماڵی ئەو گوندەیان كرد و تیمی ئەندازەیی چەندین بۆمبی چێنراویان پووچەڵ كردۆتەوە.
گوتیشی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرەو گوندی فازڵیە لە پێشرەویدان و ئەو گوندەیان گەمارۆداوە.