له ئامه‌د به ده‌یان كه‌س ده‌ستگیر كران
K24 – هه‌ولێر
پۆلیس له شاری ئامه‌د به ده‌یان كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات و هێڵی ئینته‌رنێتیش ده‌پچڕێنێت، پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای هه‌ده‌په و ده‌به‌په ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س له به‌رده‌م بینای شاره‌وانی ئامه‌د كۆ بوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر ده‌ستگیر كردنی هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی گه‌وه‌ری ئامه‌د ده‌ربڕی.
په‌رله‌مانتاری پێشووی چه‌ولیك، ئایلا ئاكات ئاتا و سكرتێری گشتی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د، به گشتی 25 كه‌س ده‌ستگیر كراون.
پۆلیس بە گازی فرمێسك رێژ هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌رانیدا كه ناو به ناو ئاڵۆزی و پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران روویدا.
15 رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی له ئامه‌د له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند گرتنی هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د ره‌وشێكی سه‌ختر ده‌هێنێته ئاراوه و سیاسه‌تی سڤیل لاواز ده‌كات و ده‌بێته هۆی قووڵتربوونی كێشه‌كان و پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی كاری سیاسی و نه‌هێشتنی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆن و ده‌ستگیركردن ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی گولتان كشاناك و فورات ئانلی ده‌رده‌بڕیت.
به‌رپرسی سیاسه‌ت و ئه‌منییه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورپا فێدیریكا مۆگێرنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامیكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سیاسه‌ت و په‌ره‌پێدان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی كه له ماوه‌ی 15 مانگی ئه‌م دواییه توندوتیژی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا (باكووری كوردستان) هیچ نه‌وه‌ستاوه. هه‌روه‌ها پێداگریان له‌سه‌ر پاراستنی ماف و ئازادی راده‌ربڕین بۆ توركیایان كرد كه پاڵێوراوی ئه‌ندامه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپایه و پێویسته پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له كۆمیسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی له كوده‌تای 15 ته‌مۆز ئاڵۆزی له نێوان په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په و هه‌ده‌په روویدا، پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی رێگه به په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په میدحه‌ت سانجار نه‌یدا لێدوانیك له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د بدات و له ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوانیان، ئه‌ندامانی هه‌ده‌په هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی په‌رله‌مانیان به‌جێهشت.
هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د ئێواره‌ی سێشه‌ممه به فه‌رمانی داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ئامه‌د بڕیاری ده‌ستگیركردنیان درا.
گولتان كشاناك له فڕۆكه‌خانه‌ی ئامه‌د و فورات ئانلی له ماڵی خۆی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیران.