كه‌نه‌دا ده‌رگا به رووى كوردانى ئێزديدا ده‌كاته‌وه
له ئێستادا به‌شێكيان به هۆى په‌لاماره‌كانى داعشه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى كه‌نه‌دا به كۆى ده‌نگ بڕيارى پێدانى مافى په‌نابه‌رێتى به هاووڵاتيانى كوردى ئێزدى دا، كه له ئێستادا به‌شێكيان به هۆى په‌لاماره‌كانى داعشه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه.
داگيركردنى شنگال له 3ى ئاب/ئۆگستى 2014دا له لايه‌ن داعشه‌وه كاره‌ساتى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدييه‌كان و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونى ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى ئێزدى لێكه‌وته‌وه.
ئۆپزيسيۆنى پارێزگار و پشتيوانه‌كانى به تايبه‌تى پارتى ليبراڵى كه‌نه‌دى كه جاستن ترۆدۆى سه‌رۆك وه‌زيران سه‌ر به‌و پارته‌يه پشتيوانيان له داوايه‌كى په‌رله‌مان بۆ پێدانى مافى په‌نابه‌رێتى به ئێزدييه‌كان كرد.
حكومه‌تى كه‌نه‌دا رايگه‌ياندووه، ئه‌ركييه‌تى پردى په‌ڕينه‌وه‌ى تايبه‌ت به ئێزدييه‌كان كه له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستانن بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌و هاووڵاتييه ئێزدييانه بگوازرێنه‌وه و مافى په‌نابه‌رێتييان له كه‌نه‌دا پێ بدرێت.
وه‌زيرى كۆچى كه‌نه‌دا جۆن ماكالۆم رايگه‌ياند، تا ئێستا حكومه‌ت نازانێت ژماره‌ى ئه‌و ئێزدييانه چه‌نده كه له 120 رۆژى داهاتوودا پێشوازيان لێده‌كرێت.
گوتيشى: له ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوودا 30 هه‌زار په‌نابه‌رى سووريا له‌و وڵاته ده‌رده‌كرێن.
سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا جاستن ترودۆ له به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌يدا رايگه‌ياند، گرنگه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ينه‌وه كه كه‌نه‌دا هه‌ميشه وڵاتێكى كراوه‌يه و به‌شداريى ده‌كات له پشتيوانيكردنى ئه‌و پێكهاتانه‌ى لاوازن جا له هه‌ر شوێنێكى جيهان بن.