نازناوه‌كه‌ی لێ وه‌رگیرایه‌وه و سزایه‌كه‌شی قورس‌تر كرا
به بڕی15 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی به پێبژاردن سزا ده‌درێت
دادگه‌ی دادی وه‌رزشیی سزای ریتا جێپتۆی خانمه‌ڕاكه‌ی كینیایی له دوو ساڵه‌وه بۆ چوار ساڵ زیاد ده‌كات و سزای دارایشی ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26 ئۆكتۆبه‌ری 2016، فێدراسیۆنی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كینیایی سزایه‌كه‌ی ریتا جێپتۆی قورس‌تر كرد، كاتێك له ساڵی2014 بڕیاریدا جێپتۆی پاڵه‌وانی هه‌ردوو ماراتۆنی بۆستن و شیكاگۆ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ دوای به‌كارهێنانی مادده وزه‌به‌خشه‌كان سڕ بكات، به‌ڵام له ئێستا سزاكه‌ی بۆ 4 ساڵ زیادكرا، دوای ئه‌وه‌ی دادگه پێداچوونه‌وه‌ی به داواكارییه‌كه‌ی فێدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدان كرد.
دادگه‌ی كاسی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌ی فه‌رمی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌و وه‌رزشوانه 35 ساڵییه تا 30 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی2018 له چالاكییه‌كان بێبه‌ش ده‌كرێـت، هاوكات به بڕی 15 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی به پێبژاردن سزا ده‌درێت و هه‌ردوو ناسناوی بۆستن و شیكاگۆشی لێ ده‌سه‌نرێته‌وه.