له ئۆپراسيۆنى مووسڵدا پێشمه‌رگه‌يه‌كى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان شه‌هيد بوو
حدكا هه‌واڵى شه‌هيد بوونى پێشمه‌رگه‌يه‌كى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانى راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران ناسراو به حدكا هه‌واڵى شه‌هيد بوونى پێشمه‌رگه‌يه‌كى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانى له كاتى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى مينێكى چێندراوى داعش له ميانى ئۆپراسيۆنى مووسڵدا راگه‌ياند.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى حدكا رايگه‌ياندووه، بە دەستپێکردنی ئۆپراسیونی ئازادکردنەوەی مووسڵ و بە مەبەستی یارمەتیدانى پێشمەرگەکانی باشووری کوردستان، تیمێکی پێشمەرگەی حیزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران، شارەزا لە پووچەڵکردنەوەی مین و پاک کردنەوەی مەیدانەکانی مین، ڕەوانەی ناوچەکانی مووسڵ کرا. ئەو تیمە لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەشێک لە شوێنە مینڕێژکراوەکانیان پاککردەوە.
هه‌روه‌ها هاتووه: رۆژی چوارشەممە 26ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، یەکێک لە ئەندامانی ئەو تیمە بە ناوی رەسووڵ محەممەدزادە بەرپرسی فێرگەی کۆمیسیونی پەروەردەی حزب، لە کاتی پووچەڵکردنەوەی میندا بە هۆی تەقینەوەی مینەوە شەهید بوو.
محه‌ممه‌دزاده پێشتر له زانكۆى سه‌لاحه‌دين خوێندنى به‌كالۆريۆسى له به‌شى مێژوو ته‌واو كردبوو، وه‌ك له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ده‌ستدانى ئه‌و پێشمه‌رگه‌يه زيانێكى گه‌وره بووه بۆ حدكا.




