په‌رله‌مانتارانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا پشتيوانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا هەڵمەتی پشتگیری لە پێشمەرگەی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوە چوو.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مپينى پشتيوانيكردن له هێزى پێشمه‌رگه فراوان ده‌بێت و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا هەڵمەتی پشتگیری لە پێشمەرگەی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوە چوو.
دلاوه‌ر خالد ئاژگه‌يى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له برۆكسل رايگه‌ياند، بە نوێنەرایەتی لە زۆربەی کوتلەکانی ناو پەرلەمانی ئەوروپا و بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لە باڵه‌خانەی پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ بە مەبەستی پیشاندانی پشتگیریان لە قارەمانیەتی و ئازایەتی هێزی پێشمەرگە لە ناو هۆڵی پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ کۆبونەوە و دروشمی:
(WE SUPPORT THE PESHMERGA)(Free Mosul)
(ئێمە پشتگیری پێشمەرگە دەکەین ئازادی بۆ موسڵ)يان بەرز کردەوە.
