ئاسایشی كه‌ركووك پێنج چه‌كداری داعشی كووشت
له گوندێكی ناحیه‌ی له‌یلان بوون
K24 – هه‌ولێر:
هێمن ده‌لۆ په‌یامنێری "كوردستان 24" له كه‌ركووك رایگه‌یاند هێزه‌كانی ئاسایش سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوندی یارمجه ی ناحیه‌ی له‌یلانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك "5" چه‌كداری داعشیان كوشتووه.
ئه‌و چه‌كدارانه له ناو كێڵگه‌ی یه‌كێك له جوتیاره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بوون و به‌شێك بوون له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه شه‌وی هه‌ینی رابردوو په‌لاماری شاری كه‌ركووكیاندا و چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ده‌زگایه‌كی شاره‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك داگیر كرد و ته‌قه‌یان له هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی شاره‌كه كرد و به‌و هۆیه‌وه "100" كه‌س شه‌هید بوون و "230" كه‌س بریندار بوون.
هێزه‌كانی ئاسایش لاشه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشیان خستبووه ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه و له‌باره‌ی چۆنییه‌تی كوشتنی ئه‌و پێنج چه‌كداره‌ی داعشه‌وه به كوردستان 24 راگه‌یاند" هاوڵاتییه‌ك هێزه‌كانی ئاسایشی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه چه‌ند چه‌كدارێكی داعش هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و هێزه‌كانی ئاسایش توانیوویانه بیانكوژن.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئاسایش ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و چه‌كدارانه له یه‌كتر دابڕاون و هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه خواردنیان بده‌نێ،به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایش ده‌كه‌ن و سوپاسی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌شیانكرد كه هه‌رده‌م هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانن.