فڕۆکەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەكانی داعش لە باشیک بۆردوومان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیه‌کدا رایگەیاند فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چه‌ندین مۆڵگەی داعشیان له سنوری باشیک بۆردوومان کرد.
هێرشە هه‌واییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگەیە کە نزیكی دەروازەی شارۆچکەی باشیك بوونەتەوە.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ توانیویان سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی باشیك له شاری موسڵ داببڕن و ئابلۆقه‌ی بده‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م 2016 به به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هاوپه‌یمانان ده‌ستیپێكرد و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنترۆڵكرد كه بۆیان دیاریكرابوو.
سه‌نته‌ری قه‌زای باشیك یه‌كێ له‌و ناوچانه‌یه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیویان ئابڵۆقه‌ی بده‌ن و له شاری موسڵ قه‌ڵای داعش له عێراق داببڕن.